Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

قائیقامی سلێمانی: سنوورێك بۆ دیارده‌ی سواڵكردن داده‌نێن

کوردستان

بینراو 76

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە بۆ دانانی سنورێك لە بەردەم دیاردەی سواڵكردندا و بەبەراورد بە چەند ساڵی رابردوو لە سلێمانی دیاردەكە رووی لە كەمبوونەوەكردووە.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، دیاردەی سواڵكردن نەك تەنیا لە سلێمانی بەڵكو بەگشتی لە هەرێمی كوردستان بووەتە كێشەیەكی گەورەو پێویستی بە هەنگاوی كردارییە بۆ چارەسەركردنی, ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد زۆرینەی ئەو كەسانەی كە لە سلێمانی سواڵ دەكەن لە منداڵ و گەورە خەڵكی سلێمانی نین بەڵكو خەڵكی ناوچەكانی تری عێراق و وڵاتانی دەوروبەرن .

قائیمقامی سلێمانی وتیشی، لە ساڵی ٢٠١٧ وە قائیمقامیەتی سلێمانی لیژنەیەكی تایبەتی بۆ رێگری كردن لە دیاردەی سواڵكردن پێكهێناوە و لەو ماویەدا لیژنەكە رۆڵی گرنگی بنیووە لە كەمكردنەوە و تەشەنەسەندی دیاردەكە , بەڵام بەهۆی ئەوەی بەردەوام ژمارەی ئەو كەسانەی كە بۆ سواڵكردن دێنە سلێمانی نەتوانراوە رێگری تەواو لە دیاردەكە بكرێت .

قائیمقام روونیشیكرده‌وه‌، بەهۆی ئەوەی یاسا توند نییە لەبەرامبەر ئەو كەسانەی كە سواڵدەكەن و تائێستاش كار بە یاسایی ساڵی ١٩٦٩ دەكرێت و یاسایی نوێش بۆ رێگری كردن لە دیاردەكە نیە وەك پێویست ناتوانرێت رێگری لە تەشەنەسەندنی دیاردەكە بكرێت، قائیقمامی سلێمانی راشیگەیاند بۆ ئەوەی سنورێك لەبەردەم دیاردەكەدا دابنرێت پێویستە پەرلەمانی كوردستان یاسایەكی نوێ بۆ رێگریكردن لە دیاردەكە دەربكات وهەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانیش هاوكار وهەماهەنگ بن بۆ رێگری كردن لە دیاردەی سواڵكردن ،
ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات، هاوكاری دارایی ئەو منداڵ و كەسانە نەكەن كە سواڵ دەكەن چونكە  لە بنەرەتدا ئەو كەسانە قوربانین و لەلایەن كەسانی ترەوە بەكار دەهێنرێن , پێدانی پارە پێیان دەبێتە هۆی زیادكردن و تەشەنەسەندنی دیاردەكە و پێنەدانی پارەش بەو كەسانە هۆكار دەبێت بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی ئەو كەسانەی كە لەسەر شەقامەكان سواڵدەكەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP