بۆ یەکەمجار سه‌نا به‌رزنجى وێنه‌ى خۆى بڵاوكرده‌وه
هەمەرەنگ
بینراو 25427
پێش 2 هەفتە
خانمە گۆرانیبێژی دەنگخۆش، سەنا
بەرزنجی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە تۆری کۆمەڵایەتی بۆ یەکمجار وێنەی خۆی
بڵاوکردەوە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه
٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ سه‌نا به‌رزنجى له هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی
"ئینستاگرام" بۆیەکەم جار وێنەیەکی خۆی بڵاو كرده‌وه، له‌سه‌ر وێنه‌كه‌شدا
نووسیویه‌تی" یه‌كه‌مین وێنه‌ى فه‌رمیی من"، وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره
سه‌نا ماسكێكى بۆ شاردنه‌وه‌ى چاوه‌كانى داناوه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه داوه،
كاتژمێر ٨ى ئه‌مشه‌و، نوێترین ڤیدیۆ كلیپى گۆرانیی خۆى به ناوى (هه‌ر ئه‌گه‌ڕێم)
بڵاو ده‌كاته‌وه.
سەنا بەرزنجی
ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بەکاری هونەری کردووە، سەنا سەرەتای کاری هونەری بە وتنەوەی
گۆرانییە فۆکلۆریە کوردیەکان دەستیپێکرد و لەگەڵ گیتارەکەی بەوتنەوەی چەند گۆرانیەک
ناوبانگی دەرکرد، ئەوەی جێگەی سەرنجە سەنا تا ئێستا روخساری خۆی نیشان نەداوە،
هاوکات وابڕیارە ١٢/١٢ یەکەمین ئەلبوومی خۆی بەناوی ئەلبوومی راز کە لە ١٢ تراک پێکهاتووە
بڵاوبکاتەوە.