Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هاری کەین بۆچوونی خۆی لەسەر مۆرینهۆ ئاشکراکرد

وەرزش

بینراو 270

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

هاری کەین ئەستێرەی یەکەمی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی دەربارەی راهێنەری نوێی یانەکەی رایگەیاند، مۆرینهۆ پارچە ونبووەکەى خۆى دۆزیوەتەوە و بەپێویستیشی دەزانێت ئێستا بیر لە نازناوەکان بکەنەوە.

هارى کەین لە نوێترین لێدونیدا رایگەیاند،" خۆسێ مۆرینهۆی راهێنەرى نوێى یانەکەى نازناوى لەگەڵ هەموو ئەو یانانەدا بردووەتەوە، کە راهێنەرایەتى کردوون و تۆمارەکەى روون و ئاشکرایە لاى هەموان".

کەین ئاماژەی بەوەشکرد،" مۆرینیۆ سەرکەوتنى گەورەى بەدەستهێناوە و ئارەزووى بردنەوەى نازناوەکان دەکات، هیوادارم لەگەڵ تۆتنهامیشدا بەدەستیبهێنێت و پێموایە ساڵێکى زۆر خۆش دەبێت بۆ تیپەکەمان".

ئەو هێرشبەرە ئینگلییزیە لە کۆتایشدا جەختی لەوەکردەوە،" کاتێک کەسێک راهێنەرایەتیت بکات لە شوێن و ناوبانگى خۆیدا بێت، ئەوا متمانەى تیپەکە بە خۆى و تواناکانى بەرزدەبێتەوە، ئێستاش سەرەتاییەکى باشە بۆ هەموومان بۆ دەرخستنى تواناکانمان بۆ راهێنەر و هیوادارم یاریزانەکان ئەم هەلە بقۆزنەوە".

ئەمە لەکاتێکدایە دوای دەست لەکارکێشانەوەی راهێنەری پێشوی یانەکە پۆچیتینهۆی ئەرجەنتینی یانە ئینگلیزیەکە راستەوخۆ خۆسێ مۆرینهۆ راهێنەری پرتوگالی و کرد راهێنەری یانەکەی، هاوکات مۆریهۆ لەیەکەم یاریدا توانی سەرکەوتن بەسەر یانەی وێستهامی ئینگلیزی بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ تۆمار بکات و یەکەمین سێ خاڵ بۆ یانەکەی بەدەستبهێنێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP