Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دانیشتنى دووه‌می دادگا بۆ کەیسى سێوان قادر و منداڵەکانى بەڕێوەچوو

کوردستان

بینراو 540

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


ئەمڕۆ دووەمین دانیشتنى دادگا لەبارەی کەیسى سوتانی سێوان قادر و منداڵەکانى لە سلێمانى بەڕێوەچوو، بڕیارە هەفتەى داهاتووش وتەى شایەتحاڵەکانى رووداوەکە وەربگیرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە دووەمین دانیشتنى دادگا بۆ کەیسى سوتانی سێوان قادر و منداڵەکانى بەڕێوەچوو، تێیدا وتەى سەرجەم خوشکەکانى سێوان قادر وەک سکاڵاکار وەرگیران و جەختیان لەهەمان ئەو قسانە کردەوە، کە لە دانیشتنى هەفتەى پێشودا دایک و باوک و دوو براکەى لەبەردەم دادوەر ئاماژەیان پێکرد.

لەلێدوانیکیدا بۆ رۆژنامەنوسان قادر محەمەد باوکى سێوان رایگەیاند، تائێستا دادگا کارەکانى بەباشى بەڕێوەبردووە و هیوادارین وتەى سەرجەم سکاڵاکار و شایەتحاڵەکان وەربگیرێت و تاوانبار بە سزاى یاسایى خۆى بگات.

وا بڕیارە سێشەممەى داهاتوو دانیشتنێکى دیکەى دادگا لەسەر دۆسیەکە بەڕێوەبچێت و شایەتحاڵەکانى هەردولا بەشێوەى نهێنى و ئاشکرا ئامادەى دادگابن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP