Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئاسایش بکوژی ژنە کارمەندێکی خۆی دەستگیرکرد

کوردستان

بینراو 5990

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

 ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند کە کەسێکیان دەستگیرکردووە کە لە ماوەی رابردوودا ژنە کارمەندێکی ئاسایشی کوشتووە.

 

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی تایبەت بۆ تۆڕی میدیای بینەر نێردراوە، ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند،" لە ڕۆژی ١١ی تشرینی ٢٠١٩، هەواڵیان پێگەیشت کە تەرمی ئافرەتێک بە مردووی لە ناوچەی قولەرەیسی شاری سلێمانی فڕێ دراوە".

 

دوای وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی دەست بەلێکۆڵینەوە کرا دوای بە دواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری دەرکەوت کە ئافرەتەکە ناوی ( پ ، م ، ح ) لە دایکبووی ساڵی ( ١٩٧٤) لەسلێمانی، پیشەی کارمەندی ئاسایشی سلێمانی بووە.

 

ئاسایشی سلێمانی راییگەیاند توانرا دوای لێکۆڵینەوەی وورد لە ڕۆژی ( ١٥/١١/٢٠١٩ ) کەسێک بەناوی ( س ، م ، ف ) لە دایکبووی ساڵی ( ١٩٧٢ ) سلێمانی بە گومانی کوشتنی ناو براو بەپێ ی ماددەی ( ٤٠٦) لە یاسای سزادانی عێڕاقی دەستگیر بکرێت و دوای لێکۆڵینەوە لە گەڵیدا دانی نا بەوەدا کە پەیوەندی قەرزی پارەی لەگەڵ کوژراوەکەدا هەبووە و زیاتر لە ( ٢٥) ملیون دینار چاپی عێراقی لێ وەرگرتووە بە قەرز وە نەیتوانیوە بیداتەوە لەبەرئەوە پیلانی کوشتنی بۆ داناوە و بەبیانووی پێدانەوەی قەرزەکەی لەرۆژی( 11/11/2019 ) تەلەفونی بۆ کردووە کە بیبینێت لەنزیک گەڕەکی کازیوە دوای ئەوەی یەکتریان بینیوە هەستاوە بە خنکاندنی و تەرمەکەی بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی گواستۆتەوە بۆ ناوچەی قولەرەیسی و فڕێی داوە.

 

ئاسایش روونیکردەوە تاوان باردانی بە تاوانەکەیدا ناوە، کە هۆکاری ئەنجامدانی ئەم تاوانەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە نەیتوانییەوە پارەکەی بۆ بگەرێنێتەوە ، لەبەر ئەوە هەستاوە بە کوشتنی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP