Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

فەڕەنسا... لە هەر حەوت خولەکێکدا ژنێک دەستدرێژی سێکسی دەکرێتەسەر

جیهان

بینراو 146

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنانە، کەهەموو ساڵێک یادی دەکرێتەوە، هاوکات بەپێ ئامارەکان لە هەر حەوت خولەکێکدا ژنێک دەستدرێژی سێکسی دەکرێتەسەری.

نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی ٢٥ـی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێکی وەک رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان دیاریکردووە و لە مساڵیشدا   توندوتیژی و چەوساندنەوەی ژنان و کچان، بەربڵاوترین تاوانە کە لەئێستادا لە سەرانسەری جیهاندا بەرامبەر مافی مرۆڤ ئەنجام دەدرێت.

نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها دیارترینی ئەو تاوانانەی ئاشکراکردووە کە دژ بە ژنان و کچان ئەنجامدەدرێت و  کۆیلایەتی و دەستدرێژی سێکسی، بەربڵاوترینی پێشێلکاری و تاوانەکانن دژ بەو رەگەزە لەلایەن پیاوانەوە.

هاوکات  رێژەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە فەڕەنسا لە ئاستێکی مەترسیداردایە، بە جۆرێک لە ساڵی ٢٠١٨دا ١٢٨ ژن لەلایەن پیاوەکانیانەوە کوژراون، لەمساڵدا ئامارەکە بۆ ١٣٦ ژن بەرزبووەتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا ئاشکرایکردووە،" ساڵانە ٢٠٠ هەزار ژن روبەڕوی دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە لەو وڵاتە، لە هەموو حەوت خولەکێکیشدا، ژنێک دەستدرێژی سێکسی دەکرێتەسەر".

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ژنان لە فەڕەنسا باس لەوە دەکەن، لە سێ ژندا ژنێک لە فەڕەنسا روبەڕوی دەسترێژی سێکسی یان توندوتیژی جەستەیی بووەتەوە بەتایبەت لەماوەی ئەم ١٠ ساڵەی رابردوودا.

بەپێی راپۆرتێکی گۆڤاری باری ماتچ ساڵانە ١٢٠ بۆ ١٥٥ ژن لە جیهاندا بەدەستی هاوسەرەکانیان دەمرن، ٪٣٠ی ژنانیش بە چەک دەکوژرێن، زۆرینەی ژنانی قوربانیانیش لەو وڵاتەدا ئامادەنین سکاڵا لەلای پۆلیس تۆماربکەن و راستەوخۆ پەنا بۆ دادگا دەبەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP