Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تورکیا گوێ به‌ هۆشدارییەکانی ئەمەریکا نادات

جیهان

بینراو 18

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئاژانسی میللەت دەیلی تورکی بڵاوی کردووەتەوە، تورکیا دەست بە تاقیکردنەوەی سیستمی بەرگری ئێس- ٤٠٠ی رووسی دەکات.

ئەو ئاژانسە لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازیی ئاماژەی بەوەکرد، تورکیا لە رێگای فڕۆکە جەنگییەکانی خۆی، تاقیکردنەوە بۆ راداری سیستمەکە دەکات.

 ئەوه‌ش لە کاتێکدایە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوای لە ئەنقەرە کردووە، دەستبەرداری سیستمە رووسیەکە ببێت و هێشتا دەرفەت بۆ دانووستان لەبارەی کڕینی فڕۆکەی ئێف-٣٥ ماوە.

تورکیا پێچەوانەی داواکانی ئەمەریکا سوورە لەسەر خستنەگەڕی سیستمە مووشەکییە رووسیەکە، هەرچەند لە ماوەی رابردوودا ئەمریکا چەند جاریک هۆشیاری بە تورکیا داووە کە دەست لە بەرنامەی چالاک کردنی سیستمی ئیس-٤٠٠ هەڵگرێت بەڵام  تورکیا گوێ بە هەڕەشەکانی ئەمریکا ناداو بەردەوامە لە چالاک کردنی سیستمی ئیس-٤٠٠.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵیش مانگی یەکی ساڵی داهاتوو، ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا، سەردانی تورکیا بکات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP