Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پەرلەمانی عێراق لەکۆبوونەوەدایە

عێراق

بینراو 81

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

 پەرلەمانی عیراق لەکۆبوونەوەدایە و تەوەری کۆبوونەوە بریتییە لە سەر خوێندنەوە بۆ هەردوو یاسای کۆمیسیۆن و هەڵبژاردنەکانی عێراق.

سەرکەوت شەمسەدین پەرلەمانتاری فراکسیۆنی ئایندە بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند  ،" تەوەری کۆببونەوەی ئەمڕۆ برتیبووە قسەکردن لەسەر خوێندنەوە بۆ هەردوو یاسای کۆمیسیۆن و هەڵبژاردنەکانی عێراق".

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد" دانیشتنەکە بەردەوامە و بە کراوەیە دەمێنێتەوە و تا نزیکی کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت".

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ پەلەمانی عێراق بەر لەکۆبوونەوەکە کارنامەی دانیشتنەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند،"  ئەمڕۆ دووشەممە دەنگ لەسەر پێشنیازی یاسای هەمواری سێیەمی پلەی پیشەیی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی دەدات، هاوکات دەنگ دەرێت لەسەر پرۆە یاسای بوونە ئەندامی عیراق لە رێککەوتننامەی گواستنەوەی وشکانی دەدرێت، بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە خوێندنەوەی یەکەم بپۆ پێشنیازی یاسای هەمواری دووەمی دامەزراوەی زیندانیایی سیاسی دەکرێت، خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ پرۆژە یاسای بەکرێدانی زەوییە کشتووکاڵیەکان لە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراقدا دەێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP