Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت ڕێککەوتن

کوردستان

بینراو 189

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سامر غەسبان وەزیری نەوتى عێراق رایگەیاند،  لەگه‌ڵ  هەرێم رێککەوتوون کە لە سه‌ری ساڵی داھاتووە هەرێم رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستى بەغدا بکات.

ئەمڕۆ شاندێکى هەرێم گەیشتە بەغدا و لەگەڵ شاندى حکومەتى عێراقدا  ماوەى شەش کاتژمێر کۆبوونەوە و دواتر ڕایانگەیاند، رێککەوتوون.

شاندى حکومەتى عێراق پێکهاتوون لە وەزیری نەوت و دارایی و پلاندان و تەندروستی و کشتوکاڵ و هەروەها ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی عێراقی و پارێزگاری بانکی ناوەندى.

شاندەکەى هه‌رێمی كوردستانیش پێكهاتبوون له‌، ئاواتی شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ، خالید شوانی وه‌زیری هه‌رێم، ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP