Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رۆژ کەریم کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە

هەمەرەنگ

بینراو 240

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

هونەرمەند رۆژ کەریم نوێترین کلیپی خۆی بڵاوکردەوە بەناوی ( هاوڕێ)، هۆنراوەی کلیپەکە لە لایەن نەوژین سۆرانەوە نوسراوە.

"هاوڕێ" نوێترین کاری هونەریی رۆژ کەریمی گۆرانیبێژە، کە باس لە خەم و ناخۆشییەکانی دوو هاوڕێ دەکات یەکێکیان لە کوردستانە و ئەویتریان لە دەرەوەی کوردستان دەژی.

رۆژ کەریم خۆی کاری ئاوازدانان و موزیکی بۆ کردووە، هۆنراوەی کلیپەکە لەلایەن نەوژین سۆرانەوە نوسراوە، هەردی عومەر کاری دەرهێنانی بۆ بەئەنجام گەیاندووە، ڤیدیۆکە لە ئەکاونتی هەردی بڵاوبووەتەوە.

هونەرمەندی گۆرانی بێژ، رۆژ کەریم لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، لە ساڵی ١٩٨٥ دەستی بە کاری هونەریی کردووە، ماوەی زیاتر لە  ٢٠ ساڵە لە وڵاتی سوید دەژی، ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە، چەندین ڤیدیۆ کلیپ و ئەلبوومی تایبەت بەخۆی هەیە.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP