Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ژنێکی داعش بە سێ منداڵەوە لە هەولێرەوە رەوانەی ئەڵمانیا کرایەوە

جیهان

بینراو 198

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

 وتەبێژی پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە،ژنێکی داعشی ئەڵمانی و سێ منداڵەکەی لە هەولێرەوە بۆ ئەڵمانیا گەڕێنرانەوە.

لە راگەیەنراوێکدا وتەبێژی پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق رایگەیاند،" ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە ژنێکی داعشی ئەڵمانی و سێ منداڵەکەی لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە گەیشتوونەتە فرۆکەخانەی فرانکفۆرت لە ئەڵمانیا".

ئاماژەشیان بەوەکردووە،" دوای ئەوەی ئەو ژنە و سێ منداڵەکەی گەڕێنراونەتەوە بۆ ئەڵمانیا پۆلیسی ویلایەتی هیسن کە شاری فرانکفۆرت بەشێکە لەو ویلایەتە لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی دەکەن".
 
هاوکات بۆ یەکەمجارە ژنێکی داعش بەپشتیوانی و هاوکاری حکومەتی عیراق بۆ ئەڵمانیا دەگەڕێنرێتەوە.
 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP