Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مه‌سرور بارزانی سەردانی سەنتەرێکی داڵدەدانی ئافرەتان لە هەولێر دەکات

کوردستان

بینراو 299

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ دووشەممە  لە رۆژی جیهانیی بنبڕکردنی  تووندوتیژی دژ ئافرەتان  ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی یەکێک لە سەنتەرەکانی داڵدەدانی ئافرەتانی لە شاری هەولێر کرد.

سەرۆکی حکومەت بەیاوەری کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەشەکانی سەنتەرەکەی بەسەرکردەوە و گوێی لە داخوازییەکانیان گرت و دەزگاکانی حکومەتیشی راسپارد پێداویستییەکانیان دابین بکەن.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە پێم باشتربوو لە جیاتی ئەوەی تەنیا وتارێک بخوێنمەوە، لە نزیکەوە سەردانی ئێوە بکەم و گوێم لە داخوازییەکانتان بێت .

وتیشی ” ئێمە دەمانەوێت کۆمەڵگەی ئێمە دوور بێت لە هەموو تووندوتیژیەک و ئافرەتان نەک تەنیا پارێزراو بن بەڵکو هەموو مافێکی ژیان و خۆپێگەیاندنیان پارێزراو بێت .پێویستە ئافرەتانیش وەک هەر تاکێکی کۆمەڵگە ، مافی ژیانێکی تەندروستیان لە کۆمەڵگەیەکی تەندروستدا هەبێت . بێگومان ئەمەش بەستراوەتەوە بە هەبوونی کۆمەڵێک یاسا و هەڵسوکەوتی کۆمەڵگە بەرامبەر ئافرەت . حکومەتیش دەبێت پارێزەری ئەو مافانە بێت و لەمڕوەوە ئێمە هیچ درێغییەک ناکەین“.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP