Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بۆچی ئۆتۆمبێل لە کاتی وەستاندا دەلەرزێت؟

هەمەرەنگ

بینراو 2078

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

زۆربەی شۆفێران رۆژانە تووشی حاڵەتی لەرزینەی ئۆتۆمبێلەکانیان دەبنەوە، کە دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێکی جیاجیا شارەزایانی  بواری ئۆتۆمبێل ئامۆژگاری شۆفێران دەکەن کە ئەم چەن هۆکارانەی خوارەوە هۆکارە بۆ لەرزینی ئۆتۆمبێلەکانیان لەدیارترین هۆکارەکانی بریتیبن لە:

١- پیسبوونی رۆنی ئۆتۆمبێل، کاتێك رۆنی ئۆتۆمبێل زۆر پیس بێت دەبێتە ھۆی لەرزینی بزوێنەر .

٢- تێكچوونی لاستیکی ئەو پارچەیەی کە بزوێنەری بەستووەتەوە بە ئۆتۆمبێلەکەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی لەرزینی ئۆتۆمبێل لە کاتی وەستاندا.

٣- لاوازبونی پاتری یان دینەمۆ، ئەگەر ھەستت بەوە کرد لە کاتی ئیشپێکردنی لایتەکان یان سەروخوارکردنی جامەکان لەرزینەکە زیاد بوو، ئەوا کێشە لە پاتری یان دینەمۆکەدایە، یان پاترییەکەت لاوازە.

٤- کێشەی پلاکەکان، زۆر کات کۆنیی پلاکەکان یان ھەڵەبەستنیان لەرزین دروست دەکەن.

٥- کێشەی نۆزڵەکان، پیسبوونی نۆزڵەکان یان هەر کێشەکی تر لە نۆزڵەکان هەبێت، ئەوا دەبێتە هۆی لەرزینی ئۆتۆمبێل لە کاتی وەستاندا.

٦- تێکچوونی پستونەکان، هەرکێشەیەك لە پستونەکان هەبێت، ئەوا دەبێتە هۆی لەرزینی ئۆتۆمبێل لە کاتی وەستاندا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP