Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەردۆگان لە قەتەر بنکەی سەربازی خالید بن وەلیدی کردەوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 197

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆککۆماری تورکیا لە دۆحەی پایتەختی قەتەر چەند رێککەوتنی لەگەڵ ئەو وڵاتە واژۆکرد، لە گوتەیەکیشیدا بۆ سەربازانی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد، بنکەیەکی سەربازی نوێی وڵاتەکەی لە قەتەر تەواو بووە. 
 
ئەردۆگان سەرۆککۆماری تورکیا لە وتارێکدا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر رایگەیاند، " کۆبوونەوەی سەرکەوتوو و بەرهەمدارمان لەگەڵ هاوتاکانمان ئەنجامدا و خواستی خۆمان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانمان بە رێگەیەکی ستراتیژی دووپاتکردەوە". 
 
سەرۆککۆمری تورکیا ئەوەشی خستەڕوو،" لەکاتی کێشەکانی وڵاتانی کەنداو، سەربازانی تورکیا ئاشتی و ئاسایشیان بۆ خەڵکی قەتەر دابینکردووە". 
 
ئەردۆگان باسی لەوەشکرد،" ئامادەبوونی ئێوە لێرە خزمەت بە سەقامگیری و ئاشتی کەنداو دەکات و پێویست ناکات هیچ کەس بێزار بێت بە ئامادەبوونی ئێوە لەم ناوچە جوگرافییە". 
 
سەرۆککۆماری تورکیا لەکۆتایشدا ئاماژەی بە تەواوبوونی بنکەیەکی سەربازی نوێ لە قەتەر کرد و رایگەیاند، ناوی ئەو بنکە نوێیە دەنێن، خالید بن وەلید، سەرکردەی دیاری موسڵمانان.
 
ئەمە لەکاتێکدایە ئەردۆگان سەردانی وڵاتی قەتەری کرد و لە کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی لەگەڵ محەممەد بن عەبدولڕەحمان، وەزیری دەرەوەی قەتەر ئەنجامدا و دوای کۆبوونەوەکەش حەوت رێککەوتن لەنێوان ئەو دوو وڵاتە واژۆکران. 
 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP