ئومێد سه‌باح: لێكتێگه‌یشتنی باش هەبووە لە نێوان شاندەکەی هەرێم و بەغدا
کوردستان
بینراو 96
پێش 1 هەفتە
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی هه‌رێم و به‌غدا دەربارەی پرسی نەوت گه‌یشتنه رێككه‌وتن و لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێکهێنراوە و هه‌فته‌ی داهاتوو سیاغه‌ی كۆتاییی بودجه ده‌كرێت.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا دەربارهی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئەنجامدرا، ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند،" رۆژی یه‌كشه‌ممه جارێكی دیكه دێینه‌وه به‌غدا بۆ ئەوەی بگه‌ینه ئه‌نجامی كۆتایی، ئێمه به‌رگری له‌وه ده‌كه‌ین مافی ده‌ستووریی كوردستان بپارێزرێت و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێكیش مووچه‌ی كوردستان بپارێزرێت."
ئومێد سه‌باح ئاماژەی بەوەشکرد،" دەربارهی پرسی نه‌وت قسه كراوه و لێكتێگه‌یشتنی باش هه‌یه و لێكتێگه‌یشتنی باشتریش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه".
هاوکات خالید شوانی ئه‌ندامی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئەوەی خستەڕوو،" ئێمه تێڕوانینی خۆمان و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كمان له رێگه‌ی چه‌ند وهرهقهیهكەوە پیشكه‌شی ئه‌وان كرد، ئه‌وانیش تێڕوانینی خۆیان پێشكه‌ش كرد دەربارهی مه‌له‌فی نه‌وت و بودجه و ئیستحقاقاتی هه‌رێم و بودجه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و، كه‌شوهه‌وایه‌كی ئیجابی هه‌یه و لێكتێگه‌یشتنی باش هه‌یه و سه‌ره‌تای حه‌فته‌ی داهاتوو دێینه‌وه به‌غدا و هیوادارین بگه‌ینه ئه‌نجامی كۆتایی".
لای خۆیەوە فوئاد حوسێن وه‌زیری داراییی حكوومه‌تی عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند،" له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی پشكی هه‌رێم له بودجه و خه‌رجییه‌كانی هه‌رێم کرا و گرنگی به دانوستان درا و له‌سه‌ر پرسی نه‌وت وه‌ك سه‌ره‌تا گه‌یشتنه رێككه‌وتن و لیژنه‌یه‌ك پێک هێنرا، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه سیاغه‌ی بودجه ده‌كرێ و نوێنه‌رانی هه‌رێمیش به‌شدار ده‌بن، ئه‌وكات ده‌بێته سیاغه‌ی كۆتاییی پڕۆژه‌یاسای بودجه، دواتر ده‌درێته سه‌رۆكوه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دواتر ئه‌وان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن بۆ په‌سه‌ندكردن".