Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەلا بەختیار: لە رابردوودا شاخ‌ و كێوەكانی كوردستان بۆ شۆڕش‌ و خەباتبوون ئێستا بۆ گەشتوگوزارە

کوردستان

بینراو 108

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەمڕۆ پێشوازی لە لەئامادەیی گەشتوگوزاری كفری کرد و رایگەیاند، ئەگەر لەرابردوودا، شاخ‌و كێوەكانی كوردستان، بۆ شۆڕش‌و خەباتی نەتەوەكەمان باشبووبێ‌، ئەوا ئێستا بۆ گەشتوگوزار باشە‌.

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاند،" ئەگەر لەرابردوودا، شاخ‌و كێوەكانی كوردستان، بۆ شۆڕش‌و خەباتی نەتەوەكەمان باشبووبێ‌، ئەوا ئێستا بۆ گەشتوگوزار باشە‌و لەو دیدەشەوە، پێویستی خزمەتكردنی زیاتری سروشتی كوردستان، بەپلان‌و ستراتیج بە ئەركێكی گرنگ ناودەبات".

 لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی ئەوەشی خستەڕوو،" لەدوای راپەڕینەوە تا ساڵی ٢٠٠٣ بەهۆی ئەو دۆخە نالەبارەی لەكوردستاندا هەبوو، گەشتوگوزار بایەخێكی ئەوتۆی نەبوو، بەڵام دواتر لەگەڵ گەشانەوەو بوژانەوەی كوردستان، هەم بۆ یەكەمینجار بوو بەخاوەنی سیاسەتی گەشتوگوزاری خۆیی‌و هەم رێژەی گەشتوگوزاریش لەكوردستان بەرز بۆوەو بەئامارو داتاش، زانیاری پێویستی لەوبارەیەوە خستەڕوو".

مەلا بەختیار باسی لەوەشکرد،" كە چاپخانەكانمان لەئەشكەوتەكاندا بوون  بۆ یەكەمینجار كە بڕیارماندا دروشمی مافی چارەی خۆنوسین، بۆ یەكێتی بەرز بكەینەوە، لەكۆبوونەوەكەی ئەشكەوتی خەتێ بوو، جەختیشیكردەوە كە پێویستە بەرنامەو پلانی وردتر هەبێ‌ بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتر بەكۆی ناوچەكان‌و سروشتی كوردستان بكرێت‌و ئەمەشی بە بوژانەوەیەكی زیاتر بۆ كوردستان ناوبرد".

لە پەیامەکەیدا جەختی لەوەشکردەوە،" كە بەهۆی ئەوەی هەم ژیان گۆڕاوە و هەم گوتاری سیاسیش گۆڕاوە، ئەوا وتاری ئەشكەوتیش كۆتایی هاتووە‌و پێویستە وتاری شار‌و شارستانیەتمان هەبێ‌‌و  كۆتایی پێهاتووە لەشاخەوە بیر لەشار بكەینەوە، بەڵكو دەبێت لەشارەوە بیر لەشاخەكان بكەینەوە".

لەکۆتایشدا ئاماژەی بەوەکردووە،" رابەرانی خۆپیشاندانەكانی ئێستای عیراق، رابەری نادیاری پەروەردەكراون‌و فێركراون چۆن جڵەو بگرنە دەست‌و نەوەی نوێی سەردەمەكەن، كە نەوەی گۆڕانكاری و نەوەی دوژمنایەتی گەندەلێ‌ و دادپەروەری و دیموكراسی راستەقینەیە‌و وتی: ئێمەش رێڕەوەكەمان رۆشنە، دەمانەوێ‌ سیستەكەمان دیموكراسی بێ‌، كۆمەڵەمان دیموكراسی بێ‌، ژیانێكی مەدەنیمان هەبێ‌، یەكسانی ژن‌و پیاو هەبێ‌، دەوڵەتێكی نوێگەربێ‌، گەندەڵی نەمێنێ‌ ‌و دادپەرورەی بەدیبێت".

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP