Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەنا بەرزنجی کلیپی "هه‌ر ئه‌گه‌ڕێم"ی بڵاوکردەوە

هەمەرەنگ

بینراو 1011

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

خانمە گۆرانیبێژی لاو سەنا بەرزنجی نوێترین کلیپی خۆی بەناوی "هه‌ر ئه‌گه‌ڕێم"ی بڵاوکردەوە

 

سەنا بەرزنجی لە چەناڵی یوتوب نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوەی "هه‌ر ئه‌گه‌ڕێم"ی بڵاوکردەوە، ئەم بەرهەمە نوێیەی یەکێکە لە گۆراننیەکانی ئەلبوومی راز کە پێکهاتووە لە ١٢ گۆرانی، ئەم بەرهەمە نوێیەی بە شێوەی کلیپ بڵاوکردەوە و لە دەرهێنانی شایانە و تێکستەکەی لەلایەن رەنج سەنگاویەوە بۆ دانراوە و ئاوازەکەی لەلاین نەوید زەردیەوە بۆ دانراوە و ئەفشین شکوریش کاری میکس و میلۆدی بۆ ئەنجامداوە.

سەنا بەرزنجی ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بەکاری هونەری کردووە، سەنا سەرەتای کاری هونەری بە وتنەوەی گۆرانییە فۆکلۆریە کوردیەکان دەستیپێکرد و لەگەڵ گیتارەکەی بەوتنەوەی چەند گۆرانیەک ناوبانگی دەرکرد، ئەوەی جێگەی سەرنجە سەنا تا ئێستا روخساری خۆی نیشان نەداوە، هاوکات وابڕیارە ١٢/١٢ یەکەمین ئەلبوومی خۆی بەناوی ئەلبوومی راز کە لە ١٢ تراک پێکهاتووە بڵاوبکاتەوە. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP