Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هانی بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان پەیامێکی بڵاوکردەوە

هەمەرەنگ

بینراو 183

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

خانمە هونەرمەند هانی بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، من ده‌مه‌وێ ئه‌گه‌ر ده‌مناسنه‌وه‌، به‌ هونه‌ركه‌مدا و به‌ پێی پێوه‌ری هونه‌ر بمناسنه‌وه‌، نه‌ك وه‌ك قوربانییه‌ك كه‌ له‌ شه‌رقه‌وه‌ هاتووه‌.

هانی لە پەیامێکیدا دەربارەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان ئاماژە بەوەدەکات،" ئه‌و روانگه‌ی كه‌ ئێمه‌ی ته‌نیا وه‌ك قوربانی ده‌وێ ناتوانێ هونه‌ره‌كه‌مان ببینێ، ئه‌گه‌ر هانی هونه‌رێكی هه‌بێت دیسان لای ئه‌و روانگه‌ هانی ته‌نیا قوربانییه‌كه‌ له‌ شه‌رقه‌وه‌ هاتووه‌".

خانمە گۆرانیبێژ ئەوەشی خستەڕوو،" من هیچ كات خۆم له‌ ناو ئه‌م دیسكوورسه‌دا دانه‌ناوه‌، من ده‌مه‌وێ ئه‌گه‌ر ده‌مناسنه‌وه‌، به‌ هونه‌ركه‌مدا و به‌ پێی پێوه‌ری هونه‌ر بمناسنه‌وه‌، نه‌ك وه‌ك قوربانییه‌ك كه‌ له‌ شه‌رقه‌وه‌ هاتووه‌".

هانی باس لەوەشدەکات،" كاری هونه‌ریی من زاده‌ی كۆمه‌ڵگا و ژیانی مێژووی خه‌ڵكێكه‌، ژیاندۆستی و به‌رخۆخدانی خه‌ڵكێكی تیایه‌ تاسه‌ر ئاشقی ئازادی و ژیانه‌، هێنده‌ ئاشقی ژیانه‌ كه‌ سه‌د ساڵه‌ شه‌ڕ بۆ ئازادیی و ژیانی ئازاد ده‌كات". 

لەکۆتایشدا رایگەیاندووە،" پێویسته‌ عه‌ینه‌كه‌كانتان لا ببه‌ن و ئه‌م راستییانه‌ ببینن، ئێمه‌ ئاماده‌ نین ده‌وری قوربانی بگێڕین و هه‌ر بۆیه‌شه‌ هه‌ین، ئه‌گه‌ر رۆژێك بایبڵ به‌ كوردی بنووسرایه‌ت له‌ سه‌ره‌تاكه‌یدا ده‌یاننووسی  له‌سه‌ره‌تادا به‌رخۆدان هه‌بوو".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP