سبەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی دەکات
کوردستان
بینراو 998
پێش 2 هەفتە
بڕیارە سبەینێ سێشەممە سەرۆکى هەرێم و دوو جێگرەکەى سەردانى شارى سلێمانى بکەن و تاوتوێی چەند پرسێک بکەن.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیای بینەر وەفدى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان کە پێکدێت لە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێم و هەردوو جێگرەکەی مستەفا سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی شاری سلێمانی بکەن سەردانی بارەگای چەند لایەنێکی سیاسی هەریم بکەن.
بەپێ زانیاریەکان ئەو پرسانەى کە سەرۆکى هەرێم لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆى لە بارەوە دەکات بریتیە لە پرسى هەموارى دەستور و چارەنووسى حکومەتەکەى عادل عەبدولمەهدى و بەشە بودجەى هەرێم و گفتوگۆى دروستکردنى ئیئتلافى فراکسیۆنە کوردستانییەکان و دۆخى ناوخۆى هەرێم بێت.
هاوکات هەر بەپێی زانیاریەکان کەدەستی تۆڕی میدیایی بینەر کەوتووە وەفدەکە سەعات ١١ سەردانی مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات لە گردی زەرگەتە، وەهەروەها سەعات دووی پاش نیوەڕۆ سەردانی کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری یەکەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەن.