Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی... سه‌رۆكی هه‌رێم و دوو جێگره‌كه‌ی سه‌ردانی چه‌ند لایه‌نێك ده‌كه‌ن

کوردستان

بینراو 62

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

بڕیارە ئه‌مڕۆ  سێشەممە سەرۆکى هەرێم و دوو جێگرەکەى سەردانى شارى سلێمانى بکەن و تاوتوێی چەند پرسێک بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیای بینەر  وەفدى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان کە پێکدێت لە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێم و هەردوو جێگرەکەی مستەفا سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی شاری سلێمانی ده‌كه‌ن و له‌ سه‌ردانه‌كه‌یه‌ندا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ گۆڕان و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌.

بەپێ زانیاریەکان ئەو پرسانەى کە سەرۆکى هەرێم لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆى لە بارەوە دەکات بریتیە لە پرسى هەموارى دەستور و چارەنووسى حکومەتەکەى عادل عەبدولمەهدى و بەشە بودجەى هەرێم و گفتوگۆى دروستکردنى ئیئتلافى فراکسیۆنە کوردستانییەکان و دۆخى ناوخۆى هەرێم بێت.

هاوکات هەر بەپێی زانیاریەکان کەدەستی تۆڕی میدیایی بینەر کەوتووە وەفدەکە سەعات ١١ سەردانی مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات لە گردی زەرگەتە و هەروەها سەعات دووی پاش نیوەڕۆ سەردانی کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP