Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کەشناسی: شەپۆلێکی بەفر و باران ھەرێم دەگرێتەوە

کوردستان

بینراو 5085

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایدەگەیەنێت رۆژی چوارشەممە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر  ژێر كاریگه‌ری درێژبوونه‌وه‌ی نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی دەریایی ناوەراست بارانبارین دەستپێدەکاتەوە لە هەرێمی کوردستان.

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، رۆژی چوارشه‌مه ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری درێژبوونه‌وه‌ی نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی دەریایی ناوەراست سه‌ره‌تا بارانبارین له‌ سنوری پارێزگای دهۆك و ناوچه‌ شاخاویه‌كانی ده‌ست پێده‌كات".

کەشناسی رونیشیکردووەتەوە، له‌كاته‌كانی شه‌ودا كاریگه‌رییەكه‌ی درێژ ده‌بێته‌وه‌ بۆ ته‌واوی ناوچه‌كان، پێشبینی ده‌كرێت بری دابارین له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ردوو پارێزگاکە له‌سه‌رووی مام ناوه‌ند دەبێت وه‌ به‌فربارینیش له‌سه‌ر لوتكه‌ی شاخاویه‌ سنوریه‌كان ده‌بارێت وە خێرای با دەگاتە سەرووی ١٥ کم لە کاتژمێرێکدا وە پلەکانی گەرما (٣-٥) پلە نزم دەبێتەوە وه‌ رۆژی هەینی کاریگەریی ئەم شەپۆلە بەلاوازی لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP