Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لەدوای کۆنفرانسی مەڵبەندەکان راستەوخۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە بەڕێوەدەچێت

کوردستان

بینراو 700

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ئێستادا بەچەند قۆناغێک ئامادەکاری دەکات، بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی چوارەمی ئەوحزبە، لە هەفتەی رابردوودا کۆنفرانسی کۆمیتەکان بەڕێوەچوو، دواتر کۆنفرانسی مەکتەباکان و پاشان کۆنفرانسی مەڵبەندەکان و دواتر هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە.

رەوند مەلا مەحمود، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوک لە بارەی کۆنفرانسی مەڵبەندەکان و دیاری کردنی ئەندامانی کۆنگرەوە بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، هەموو ئەو ئەندامانەی لە کۆمیتەکان دەنگیان بەدەست هێناوە دەچنە قۆناغی دووەم بۆ ناو مەڵبەندەکان و بەتیروپشک دیاری دەکرێن بۆ ئەوەی بچنە هەڵبژاردنەوە بۆ بوون بە ئەندامی کۆنگرە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای هەفتەی ئایندەدا رۆژێک دیاری دەکرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرجەم مەڵبەندەکان بۆ دیاری کردنی ئەندامانی کۆنگرە.

لە پێشتریشدا بڕیار رەشید، وتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بارەی هەنگاوی دوای کۆتایهاتنی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی کۆمیتەکان بە تۆڕی مدیایی بینەری راگەیاند، له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان كۆنفراسه‌ ناوخۆییه‌كانى له‌ كۆمیته‌كانى خۆى له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ته‌واوكرد، بڕیاریشه‌ رۆژى ٢٥ی تشرینى دووه‌م هه‌ڵبژاردنى مه‌ڵبه‌ند و سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانى تر بۆ دیاریكردنى زیاتر له‌ ٨٠٠ ئه‌ندامى كۆنگره‌ ده‌ستپێبكات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى ئه‌و حزبه‌ جگه‌ له‌ ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى و به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌به‌كان و ١٢٠ كه‌س له‌ مه‌فره‌زه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى یه‌كێتى و ئه‌ندامانى ئێستاى فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كان كه‌ راسته‌وخۆ ده‌بنه‌ ئه‌ندامى كۆنگره‌، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى تر به‌پێى كێبڕكێى هه‌ڵبژاردن ده‌توانن ببنه‌ ئه‌ندامى كۆنگره‌.

باسی لەوەشکرد، دیاریكردنى پشكى ئه‌ندامانى كۆنگره‌ش له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌ گوێره‌ى ده‌نگى مه‌ڵبه‌نده‌كانه‌ بۆ دوو هه‌ڵبژاردنى یه‌ك له‌ دواى یه‌كى عیراق و هه‌رێمى كوردستان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دواى ٩ ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر واده‌ى ئه‌نجامدانى كۆنگره‌ى سێهه‌میدا، وابڕیاره‌ له‌ حەوتیى كانونى یه‌كه‌مى داهاتوو یه‌كێتى كۆنگره‌ى چواره‌مى خۆى به‌ به‌شدارى هه‌زار ئه‌ندام له‌ سلێمانى به‌ڕێوه‌ببات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP