Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

"نۆ کۆچبەری کورد لە ئیرلەنداوە بەرەو بەریتانیا هەڵهاتن"

کوردستان

بینراو 513

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

هەفتەی رابردوو ژمارەیەک کۆچەبەری کورد لە بارهەڵگرێكدا دۆزرانەوە كە بەنیاز بوون لە فەرەنساوە خۆیان بگیەننە ئیرلەندا، بەڵام پۆلیسی ئەو وڵاتە رایگیاند، کە نۆ لەو کۆچبەرانە هەڵهاتون و واپێدەچێط روویان لە بەریتانیا کردبێت

لە راپۆرتێكی رۆژنامەی (ساندەی تایمز)ی بەریتانیدا هاتووە، ئەو كۆچبەرانە دەبووایە لەگەڵ ئۆفیسی پاراستنی نێودەوڵەتیی پەنابەرانی حكومەتی كۆماری ئێرلەندا چاوپێكەوتن بكەن، هێزی پۆلیسی كۆماری ئێرلەندا، پێیوایە ئەو كۆچبەرانە كە لە دبلن رایانكردووە، دەبێ بە رێگای بەریتانیاوە بن لە کاتێیکدا رۆژی چوارشەممەی رابردوو، بارهەڵگرێك كە لە كەشتییەكی بازرگانیدا بوو، لە بەندەری رۆسلێ لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێرلەندا دەستی بەسەردا گیرا،

ئاماژە بەوەشکراوە، بارهەڵگرەكە ١٦ كەسی تێدا بوو كە ١٥ یان كەسانی پێگەیشتوو بوون و یەكێكیان منداڵ بووە، پۆلیسی ئێرلەندا رایگەیاندبوو كە خەڵكانی ناو بارهەڵگركە لە "دۆخێكی تەندروستیی باشدان" بارهەڵگرەكە سەر بە كۆمپانیایەكی ئێرلەندی بووە.

بە پێی هەواڵی میدیاکانی ئیرلەندا هەموو كۆچبەرەكان سەرەتا داوای پاراستنی نێودەوڵەتییان كردبوو، بەو پێیەش دەبووایە ناویان بۆ كەیسی پەناخوازی تۆمار بكرێ سەرەتا گومان دەكرا دوو لە سەرنشینەكانی بارهەڵگرەكە منداڵ بن، بەڵام دواتر تەنیا یەكێك لەوان بە منداڵ لە قەڵەم درا و رەوانەی ئاژانسی پاراستنی منداڵ و خێزانەكانی ئێرلەندا كرا كە بە توسلا ناسراوە.

هێزە ئەمنییەكانی ئێرلەندا پێیانوایە كۆچبەرە شوێنبزرەكان بە هاوڕێكانیان گوتووە كە نایانەوێ لە ئێرلەندا بمێننەوە و دەیانەوێ بەرەو بەریتانیا كۆچ بكەن، چونكە لەوێ كەسوكار و ناسیاویان هەیە، هێزی گاردە نازانێ ئەو كۆچبەرانە پێكەوە بەرەو بەریتانیا دەچن یان لە یەكدی دابڕاون، بەڵام گومان دەكرێ بەرەو سنوورەكانی نێوان ئێرلەندای باكوور و كۆماری ئێرلەندا چووبن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP