زێدان ههشت یاریزانی دوورخستەوە
وەرزش
بینراو 125
پێش 2 هەفتە
بریارە ئەم شەو ریاڵ
مەدرید رووبەڕوی یانەی پاریس سانجێرمان ببێتەوە و زێدانی راهێنهر هەشت یاریزانی یانەكەش
بەهۆكاری جیاواز دوورخستەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید
لەناو یاریگای خۆی سانتیاگۆ بێرنابیۆ،
پێشوازی لە پاریس سەنجرمان دەکات بۆ یاری گەڕانەوەی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ.
زێدانی راهێنەر
لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بڵاوكردەوە، پێنج یاریزان بەهۆی پێكانەوە بەشداری
ناكەن كە هەریەكەلە )ناتچۆ و جەیمس رۆدریگێز و ڤاسكێز و ئیبراهیم
دیاز و ئاسینسیۆن(ئەو راهێنەرە سێ یاریزانیتریشی بەهۆكاری
هونەری دوور خستووەتەوە كە هەریەكە لە )ئۆردیزۆلا و ماریانۆ و ڤینیسیۆس.
ئەمەلەکاتیکدایە ئەو یانەیە بە كۆكردنەوەی حهوت خاڵ
دووەمی كۆمەڵەكەی گرتووە تارادەیەکی زۆر سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو یەک لا کردووهتەوە .