Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی كۆمەڵەی كورتەباڵاكان دەكات

کوردستان

بینراو 87

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە بۆنەی بیست و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی كۆمەڵەكە كرد و هیواشی خواست بەردەوام وەك توێژێكی گرنگی كۆمەڵگاكە هەمیشە لە كاروچالاكیدا بن و سەركەوتوو بن.


قوباد تاڵەبانی لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكرد خەباتی ئێوە بۆ نەهێشتنی جیاوازی و یەكسانكردنەوەی دەرفەتەكان بۆ هەموو پێكهاتەكانی كۆمەڵگا بەشێكی گرنگ لە خەبات و خەونی بنیاتنانی كۆمەڵگایەكی دادگەر و مرۆڤ دۆست پێكدەهێنێت كە یەكێكە لەپێداویستییە گرنگەكانی دنیای سەردەم و جێگای نرخاندن و رێزی زۆری هەموومانە. 


لە بەشێكی تری پەیامەكەیدا جێگری سەرۆكی حكومەت رایگەیاندووە وەك حكومەتی هەرێمی كوردستان بەئەركی خۆیانی دەزانن پاڵپشتی تەواوی ئەو هەنگاوانەبن كە كورتەباڵاكان دەگەیەنێتە ئامانجی پیشەیی خۆیان و ژیانێكی تەندروست و چوون یەكیان بۆ دابین دەكات، بۆ ئەم مەبەستەش هەرچی بتوانن درێغی ناكەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP