Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی... دەست بەسەر بڕێک گۆشتی سوردا گیرا

کوردستان

بینراو 214

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

 لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێك گۆشتی سووردا دەگرن و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری رایدەگەیەنێت گۆشتەكە مەترسی گواستنەوەی نەخۆشیە مرۆژەڵیەكانی لێدەكرێت.

بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت كه‌نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانییه‌ رایگەیاند، لەدوو رۆژی رابردوودا، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە دەست بەسەر ژماره‌یه‌ك ئاژەڵێكی سەربراودا گیراوە، كە خاوەنەكانیان بەدەر لە رێنماییە ڤێتێرنەری و تەندروستیەكان سەریاندەبڕن و لە شەقام و شارێكان، بەهاوڵاتیانی دەفرۆشن. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو ئاژەڵانەی لەسەر شەقام و شارێكاندا دەفرۆشرێت، پشكنینان بۆ ئەنجام نەدراوە دوور لە رێنماییەكانیان سەردەبرێن، هەروەها گۆشتەكەی گومانی گواستنەوەی نەخۆشییە هاوبەشەكانی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵی لێدەكرێت كە مەترسی بۆسەر تەندروستی بەكارهێنەرانی دروست دەكات.

نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی، داوا لە هاوڵاتیان دەكات، كە بەرلەكڕینی دڵنیابنەوە لە ئەو مۆرەی بەسەر گۆشتەكەوەیە لە هەبوونی گۆشتی مۆرنەكراو لە دوكانی گۆشفرۆشەكاندا لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەت ئاگادار بكەنەوە، هەروەها ئەو جۆرە گۆشتە نەكڕن لەشەقام و شاڕێكاندا دەفرۆشرێت.

ئاماژەی بەئەوەش كرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، ئاژەڵە سەربراوەكان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتەرنەری سلێمانی دەكرێت، و ئەو ئامێر و ئەوكەلوپەلانەی بۆكاری گۆشتفرۆشتن بەكاردەهێنرێت لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناودەبرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP