Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و بزوتنەوەی گۆڕان

کوردستان

بینراو 82

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سکرتێری کاروباری باژێڕەکانی گۆڕان لەبارەی سەردانیکردنی سەرۆکی هەرێم بۆ مەکۆی سەرکی بزوتنەوە گۆڕان رایگەیاند، "سەردانەکە تەنیا سەردانێکی تەشریفی مەعنەوی بوو".

شەماڵ عەبدولوەفا، سکرتێری کاروباری باژێڕەکانی گۆڕان دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی گۆڕان، بە میدیاکانی راگەیاند، سەردانەکە سەردانێکی تەشریفی مەعنەوی بوو و کۆبوونەوەکەش زۆر باش بوو و تیایدا باس لە ئاشتەوایی ماڵی کورد و باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "ئێمە هەڵوێستی خۆمان زوو راگەیاندووە، پێشتر دوو کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم کراوە و ئێمە پێشنیارمان کردووە هەموو حیزبەکان لە ژێر چەتری سەرۆکایەتی هەرێمدا کۆببنەوە بۆ ئەوەی یەکگرتووبین لەسەر ئاستی هەموو رووداوەکانی ناوچەکە و عێراق".
ئەوە لە کەتێکدایە، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و هەردوو جێگرەكەی مستەفا سەید قادر، جەعفەر شێخ مستەفا، گەیشتنە شاری سلێمانی و یەکەم هێزیش کە لەگەڵی کۆبوونەوە، بزووتنەوەی گۆڕان بوو، بڕیاریشە دواتر لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیشدا کۆببێتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP