Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەولێر... دەست بەسەر ٩٠ تۆن هێلکەدا گیرا

کوردستان

بینراو 115

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە پارێزگای هەولێر دەستبەسەر ٩٠ تۆن هێلکەی ماوە بەسەرچودا گیرا و قائیمقامی قەزای مەڵبەندی هەولێریش رایگەیاند، ٨١ تۆن لەو هێلکانە ساغ بۆتەوە کە شیاو نین بۆ خواردن.
 
نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای مەڵبەندی هەولێر  بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە لە بازگەی دەربەندی كۆمەسپان لە پارێزگای هەولێر دەستبەسەر ٩٠ تۆن هێلکەی ماوە بەسەرچودا گیراوە، کە شیاو نەبوون بۆ خواردن.

ئەوەشی خستووتەڕوو، ھێلكەكان ٩٠ تۆن دەبێت، دوای دەستبەسەردا گرتنی، لەلایەن لیژنەی ڤێتەرنەری ھەولێر پشكنینی بۆكرا، تائێستا ٨١ تۆن ساغبووەتەوە كە شیاو نییە بۆ خواردن، ٩ تۆنەكەی دیكەش ھێشتا ئەنجامی پشكنینەكەی دەرنەچووە.

بەپێی پشکنینەکان ئەو هێلکانە بۆ وڵاتی سوریا دروستکراون ژمارەیەک بازرگان بردویانەتە ولاتی ئێران و لە دەروازەی باشماخەوە هێنراوەتە هەرێمی کوردستان، جگە لەوەی بەشێکیان بەرواری دەرچونیان ٢٨/١١ی لەسەر نوسراوە کە هێشتا دوو ڕۆژ ماوە بۆ ئەو بەروارە، هەندێکیشیان مۆریان پێوە نەبووە.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP