Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لەمەودوا پەیجه‌ ئەلیکترۆنییەکان دەبێت لە سەندیکا تۆماربکرێن

کوردستان

بینراو 14

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایگەیاند،  لەمەودوا پەیجه‌ ئه‌لیکترۆنییەکان دەبیت لە سەندیکا توماربکرین.

ئازاد شێخ یونس نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بە تۆری میدیای بینەری رایگەیاند، لەمەودوا هەر پەڕە و ماڵپەرێک دروست بکرێت دەبیت لە سەندیکای رۆژنامە نووسان تۆمارکرێت، ئەمەش بە بریارێک لە ئەنجومەنی شورایی هەرێمی کوردستان ئەم دەسەڵات دەراوەتە  سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان .

ئاماژەی بەوەشدا،  ئەم بریاره‌ بەپێی یاسایی ٣٥ لە یاسای رۆژنامە نووسی کوردستان دراوە  تا ئەو رۆژەی پەرلەمانی کوردستان بە یاسایەک ئەم مەسەلەیە ریک دەخات.

روونیش کردەوە، لە ئیستا دا دەستمان  کردوو بە تۆمارکردن ، زۆربەی ماڵپەرو گرنگەکان لە سه‌ندیکا  تۆمار کراون .

ئازاد شێخ یونس ئەوەشی راگەیاند، لە کاتی خۆتۆمارکردن هەر پەڕە و ماڵپەریک  لە سه‌ندیکا بنه‌مایه‌كی یاسایی دەبیت تاكو وه‌ك پەڕە و ماڵپەریکی رێگەپدراوهەژمار بکریت .   

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP