Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە هەرێمی کوردستان نەشتەرگەری منداڵبوون قەدەغەکراوە؟

کوردستان

بینراو 16489

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵبوون و فێرکاری سلێمانی، لەسەر دەنگۆی قەدەغەکردنی منداڵبوون بەشێوازی نەشتەرگەری رونکردنەوە دەدات.

شلێر فایەق، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵبوون و فێرکاری سلێمانی لەسەر ئەو بابەتە بەتۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، "بەهۆی زۆربوونی دیاردەی نەشتەرگەری منداڵبوون لەلایەن خانمانەوە، لە ئێستادا بریاردراوە بەدانانی لیژنەیەک بۆ ئەو بابەتە".

شلێر فایەق رونیشیکردەوە، "هەر خانمێکی دووگیان بیەوێت لە نەخۆشخانە ئەهلییەکاندا نەشتەرگەری بکات دەبێت بگەرێتەوە بۆ ئەو لیژنەیە، تا ئامۆژگاری بدرێت بەو خانمەی دەیەوێت نەشتەرگەرییەکە بکات".

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵبوون و فێرکاری سلێمانی جەختیشیکردەوە، "کە خانمان ئازادن لەوەی بە نەشتەرگەری منداڵیان ببێت یان بەرێگای سروشتی، بەڵام پێش نەشتەرگەری دەبێت چاوییان بەو لیژنەیە بکەوێت".

بەهۆی زیادبوونی لەدایکبوون بە نەشتەرگەری لەماوەی رابردوودا، بڕیاردراوە بە درووستکردنی ئەو لیژنەیە بۆ ژنانی دووگیان، ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەنجامە دژبەرەکانی نەشتەرگەری منداڵبوون لەکاتێكدایە کە راپۆرتێکی زانستیی دەڵێ رێژەی منداڵبوون بە نەشتەرگەریی لە ١٥ ساڵی رابردوودا دوو هێندە زیادیکردووە و لە بەشێک لە وڵاتاندا زۆرینەی حاڵەتەکانی منداڵبوون بە نەشتەرگەری قەیسەری دەکرێن نەک منداڵبوونی سرووشتی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP