Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەولێر... وەستانی شۆفێران لەم شوێنە قەدەغەکرێت

کوردستان

بینراو 149

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى ٢٦ی تشرینی ٢٠١٩، بڕیارێكى نوێ سه‌باره‌ت به‌ ئۆتۆمبێل به‌ مه‌به‌ستى نه‌هێشتنى جه‌نجاڵى هاتوچۆ له‌ناو سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێر راگه‌یاند.

فازڵ حاجى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر له‌ هەژماری تایبه‌تى خۆى له‌ فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، "به‌ مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی جه‌نجاڵی ناو سه‌نته‌ری شار، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بڕیاردرا كه‌ وه‌ستانی ئۆتۆمبێله‌كان له‌ ده‌وروبه‌ری قه‌ڵاى هه‌ولێر به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ بكرێت".

فازڵ حاجى رونیشیکردووەتەوە، "ته‌نها رێگا ده‌درێت به‌ چاوه‌ڕێكردن بۆ ماوه‌ی كه‌متر له‌ پێنج خوله‌ك، كه‌ له‌ ماوه‌ی چاوه‌ڕێكردن ده‌بێت شۆفێر له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ بێت نه‌ك داببه‌زیت و ئۆتۆمبێله‌كه‌ى به‌جێبهێڵێت، ئه‌گه‌رنا تووشی سزادان ده‌بێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP