Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دڵشاد شەهاب: لە کۆبونەوەکاندا بڕیارى گرنگ دراون

کوردستان

بینراو 72

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

راوێژکارێکى سەرۆکى هەرێم ئەنجامى کۆبونەوەى سەرۆکایەتى هەرێم لەگەڵ بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتى نیشتیمانى کوردستان ئاشکرادەکات و دەڵێت،"هەردو لایەنى سەرەکى بەشدار لە حکومەت کە ئەمرۆ لەگەڵیاندا کۆبوینەوە، لەگەڵ ئەوەدان کە تواناکان یەکبخرێن و یەک گوتاربین، هاوکات پاڵپشتى پەیوەندیى باشى حکومەتى هەرێم و بەغدا بین بۆئەوەى پارێزگارى لە ماف و دەستکەوتەکانى کورد بکەین".

دڵشاد شەهاب، راوێژکارى سەرۆکى هەرێم لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکى ئامانجى سەردانەکەى سەرۆکایەتى هەرێم و کۆبونەوەکانى لەگەڵ بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتى نیشتیمانى کرودستان راگەیاند و وتى: "خەڵک چاوەڕێى یەکڕیزى و یەک گوتارى لە لایەنە سیسایەکان دەکەن و سەرۆکایەتى هەرێم ئەم ئەرکەى خستوەتە سەر خۆى و کۆبونەوەى لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان کردوە، گفتوگۆ و کۆبونەوەکانى ئەمڕۆش لەگەڵ هەردو لایەنى سەرەکى بەشدار لە حکومڕانى دڵخۆشکەرن، چونکە لەگەڵ ئەوەن کە تواناکان یەکبخرێت و پاڵپشتى پەیوەندیى باشى حکومەتى هەرێم و بەغدا بین بۆئەوەى یەک گوتار بین و پارێزگارى لە ماف و دەستکەوتەکانى ئیستیحقاقاتى کورد بێت".

وتیشى:"سەرجەم لایەنەکان لەگەڵ چۆنیەتى ئەم پرسە ئەساسیانە وەک پشکى هەرێم و بودجە و چۆنیەتى هەموارکردنەوەى دەستور کۆکن، سەرۆکایەتى هەرێمیش وەک چەترى کۆکەرەوەى لایەنەکان و گەورەترین دەسەڵاتى جێبەجێکردن بەم ئەرکە هەڵدەستێت لەپێناو یەکڕیزى و یەکخستنى گوتارى کورد، کۆبونەوەکانى ئەمڕۆش لەو چوارچێوەیەدا ئەنجامدراو سەرکەوتوبون، رۆژانى ئایندەش کۆبونەوە لەگەڵ لایەنەسیاسیەکانى دیکە درێژەیان دەبێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP