Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نه‌رمین عوسمان: گه‌شبینم به‌ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌

کوردستان

بینراو 98

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەندامێکی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی لە لێدوانێکیدا دەربارەی ئامادەکاریەکانی گۆنگرەی حزبەکەی رایگەیاند، ئامادەکاریەکان بەباشی بەڕێوەدەچێت و گەشبینین بە ئەنجامدانی کۆنگرە.

نه‌رمین عوسمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی مییایی بینەر رایگەیاند،" ئامادەکاریەکان بەباشی بەڕێوەدەچێت و گەشبینین بە ئەنجامدانی کۆنگرە".

ئاماژەی بەوەشکرد،" پڕۆسەکە بەباشی بەڕێوەدەچێت و ماوەتەوە بە ئەنجامدانی کۆنفرانسی مەڵبەندەکان و ژمارەی کاندیدەکانیش دابەشکراوە".

نەرمین عوسمان ئەوەشی خستەڕوو،" تیروپشک ئەنجام دەدرێت بۆئەوەی بزانرێت کام مەڵبەند لە پێشەوە دەکرێت، دوای ئەوە پرۆسەکە ئاسان دەبێت و بەباشی بەڕێوەدەچێت".

ئەو ئەندامی سەرکردایەتیە باسی لەوەشکرد،" پێش ئەنجامدانی پرۆسەکە کۆمەڵێک گلەیی هەیە کە ئەوە شتێکی ئاساییە و مافی خۆیانە هەموو کەس حەزدەکات بەشداربێت لە کۆنگرە، بەڵام توانراوە ئەو پرۆسەیە بە شێوەیەکی باش و یەکسان بەڕێوەبچێت".

نەرمین عوسمان لەکۆتایی قسەکانیدا جەختی لەوەکردەوە،" هیوادارم کۆنگرەیکی باش ئەنجامبدرێت بۆ ئەوەی ئەو گلەیی و گازندەکان بڕەوێتەوە، گەشبینم بە ئەنجامدانی ئەم پرۆسیە".

ئەمە لەکاتێکدایە وابڕیارە حەوتی کانوونی یەکەم کۆنگرەی یەکێتی نیشتیمانی ئەنجامبدەرێ کە نزیکی ١٠ ساڵە گۆنگرەی ئەو حزبە ئەنجامنەدراوە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکاریەکای بەرچاو لە ناوخۆی ئەو حزبەدا رووبدات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP