Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نێچیرڤان بارزانی: هیچکات عێراق لەسەدا ١٧ی بەشە بودجەی هەرێمی نەناردوە

کوردستان

بینراو 104

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان تاجەگوڵینەی لەسەر مەزاری مامجەلال دانا و لە لێدوانێکیشدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، لەگەڵ لایەنەکان پێکەوە کار بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد دەکەن.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی کێشەکانی هەرێمی کوردستانو عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتو شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکاتەوە و گفتوگۆکان دەستپێدەکاتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی نەوت و بودجەی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵانی رابردوشدا هیچکات عێراق لەسەدا ١٧ی بەشە بودجەی هەرێمی نەناردوە بۆ هەرێمی کوردستان کە لە بودجەدا دیاریکراوە.

ئاشكراشی كرد، پەیوەندیەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی باشدان و هەفتەی داهاتوو شاندەكەی هەرێم سەردانی بەغدا دەكاتەوە.

دەربارەی سەردانی بۆ لای یەكێتی و گۆڕان وتی، “پێكەوە كار بۆ یەكدەنگی دەكەن بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان و بڕیارە سەرانی لایەنەكانی دیكەش بكەین”.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP