Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

میسی بۆ نیمار: گەر پێکەوە نەبین ناتوانین چامپێۆسلیگ بەدەستبهێنین

وەرزش

بینراو 274

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی  داواى لە نیمار کردووە بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە و پێی وتووە گەر پێکەوەنەبن چامپیۆنز لیگ بەدەستناهێنن.

گۆڤارى فرانس فوتبۆڵى فەڕەنسى ئاشکرایکردووە،  لیۆنێل میسی ئەرجەنتینى کاپتنی یانەى بەرشەلۆنەى لە نامەیەکیدا کە هاوینی رابردوو بۆ نیمار دا سیلڤاى بەڕازیلی هێرشبەرى پاریس سان جێرمانى ناردووە داوای گەرانەوەی بۆ یانە کەتەلۆنیەکە دەکات".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە،" میسی لە نامەکەدا داواى لە نیمار کردووە بگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە و دووپاتیکردووەتەوە نازناوى خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەستناهێنن گەر لە تەنیش یەکەوەنەبن".

فرانس فوتبۆڵ ئەوەشی خستووەتەڕوو،" میسی بە نیمارى وتووە گەر دەتەوێت بگەڕێیتەوە، ئەوا لە ماوەى دوو ساڵدا لە بەرشەلۆنە دەڕۆم و دواتر تۆش جێگەکەم وەردەگرى".

ئەمە لەکاتێکدایە نیمار داسیلڤا ئەستێرەی بەڕازیل و یانەی پاریسانجێرمانی فەڕەنسی ساڵی ٢٠١٧ لەیانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە بڕی ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بەیانەی پاریسانجێرمانی فەڕەنسیەوە کرد، هاوکات لەهاوینی ئەمساڵ هێرشبەرە بەڕازیلیەکە بەنایزبوو بگەرێتەوە یانە کەتەلۆنیەکە بەڵام هەردوو یانە نەگەشتنە رێکەوتن و نیمار لە پاریس مایەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP