Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئایفۆن وێنه‌ی رووتی ژنان پاشەکەوت دەکات

هەمەرەنگ

بینراو 6136

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


بەشێک لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن بۆیان دەرکەوتووە، مۆبایلەکانیان کە لە جۆری ئەپڵە وێنە رووتەکانیان بە جیا خەزن دەکات، هه‌ركات بیانه‌وێت بیبینن هه‌موویان له‌ ته‌نیشت یه‌ك پیشان ده‌داته‌وه‌ لە گالەری.

لەناو گالەری ئایفۆن، بەشێک هەیە بۆ وێنەکان بەناوی (سێرچ) واته‌ گه‌ڕان به‌ دوای ئه‌و جۆره‌ وێنه‌یه‌ی ده‌ته‌وێت زوو له‌ناو وێنه‌كانت بێته‌ به‌رده‌ستت، له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، ئایفۆن له‌ توانایدایه‌ وێنه‌ی رووتی ژنان به‌ گه‌ڕان به‌ دوای وشه‌ی "brassiere" بدۆزێته‌وه‌ و له‌ ناو فۆڵده‌رێك به‌ جیا خه‌زنی بكات.

ئه‌م ناوه‌ وێنه‌ی ژنی شان و سنگ رووت یان به‌ فالینه‌وه‌ دیاری ده‌كات، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ جێی ترسی هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی ئایفۆن به‌كار ده‌هێنن، پێیان وایه‌ ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ هۆكاره‌كه‌ی چاودێریكردنه‌ به‌ وێنه‌كانیان.

بەڵام کۆمپانیای ئەپڵ لەبەرامبەر ئەمەدا، روونكردنه‌وه‌ی به‌ هه‌موو ژنان-دا و ئاشكرای كرد، ئه‌م بابه‌ته‌ شتێكی ئاسایییه‌ و وێنه‌كان ته‌نیا بۆ ئه‌و گه‌ڕانه‌ ده‌چنه‌ ناو فۆڵده‌ره‌كه‌،  ئه‌م فۆڵده‌ره‌ش ته‌نیا له‌ناو مۆبایله‌كانی خۆیان دروست ده‌بێت، تا به‌ ئاسانی ئه‌و وێنه‌یه‌ بدۆزنه‌وه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت. 


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP