Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە وەرزی سەرمادا ئەم خۆراکانە بۆ تەندروستی بەسودە

تەندروستی

بینراو 292

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە وەرزی زستاندا ئەنفلۆنزای وەرزی و كۆكە زیاد دەكات بەهۆی كەمبوونەوەی بەرگری لەش، هەربۆیە پێویستە خۆراكی تەندروست بەكاربهێنرێت و سیستمێكی خۆراكی هاوسەنگ پەیڕەوبكرێت بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی.

هەر بەو هۆیەشەوە، لەوەرزی زستان و سەرمادا هەندێك خۆراك هەیە كە پێویستە سوودیان لێوەربگیرێت بۆ زیادكردنی رێژەی بەرگری لەش و دووركەوتنەوە لەنەخۆشكەوتن، ماڵپەڕی ئێن دی تی ڤی فوود بڵاویكردەوە سێ خۆراك هەیە كەلەوەرزی زستان سوودێكی زۆری هەیە و دەبێتە هۆی پتەوبوونی بەرگری لەش و دووركەوتنەوە لەنەخۆشی ، ئەوانیش:

یەکەم چەوەندەر: ئەم خۆراكە سوورە سەرسوڕهێنەرە دەوڵەمەندە بە ماددەی خۆراكی و دژە ئۆكسان و بەسوودە بۆ هاوسەنگی پەستانی خوێن و دەبێتە هۆی چالاكبوونی سوڕی خوێن و كەمكردنەوەی قەبزی و بەرەنگاربوونەوەی هیلاكی و باشكردنی هەرسكردن.

دووەم گێزەر: دەوڵەمەندە بە ریشاڵەكان و كانزاكان و ڤیتامینەكان و ماددەی بیتا كاروتین و خاوەنی برێكی زۆر ماددەی خۆراكیە، بەسوودە بۆ كێش دابەزاندن و یارمەتیدەرە بۆ باشتركردنی تەندروستی چاو و بەرگری لەش.

سێیەم سپێناخ: ئەم خۆراكە زیاتر لە ١٠ پێكهاتەی جۆراوجۆری بەسوودی تێدایە وەك پێكهاتەی فلاڤونویدی دژە ئۆكسان كەوەك دژە هەوكردن وایە و یارمەتیدەرە بۆ پتەوكردنی بەرگری لەش و هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و كانزاكان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP