Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وه‌زیری به‌رگریی عێراق به‌ناوی ساخته‌وه‌ خۆی له‌ سوید ناونووسكردووه‌

عێراق

بینراو 91

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

راگەیاندنەکانی سوید ئاشكرایانكرد، پۆلیسی وڵاته‌كه‌یان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی نه‌جاح شه‌ممه‌ری وه‌زیری به‌رگریی عێراق ده‌ستپێكردووه‌، گومان دەکرێت ناوبراو "تاوانی دژبه‌ مرۆڤایه‌تی" ئه‌نجامدابێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ كه‌ناڵی (ئێس ڤی تی)ی سویدی بڵاویکردەوه‌، "پۆلیسی وڵاته‌كه‌یان به‌ تۆمه‌تی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دژی نه‌جاح شه‌ممه‌ری وه‌زیری به‌رگریی عیراق ده‌ستپێكردوەوە".
کەناڵەکە ئەوەی ئاشکراکردووە، "وه‌زیری به‌رگریی عیراق، به‌ناوێكی ساخته‌وه‌ خۆی له‌ سوید ناونوسكردووه‌ و به‌رده‌وامبووه‌ له‌ وه‌رگرتنی یارمه‌تییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ جۆراوجۆره‌كانی حكومه‌تی سوید، له‌ نمونه‌ی كرێی خانو و مووچه‌ی منداڵان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناوبراو گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ عیراق".

پێشتریش داواكاری گشتیی سوید رایگه‌یاندبوو، "لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ وه‌زیرێكی عیراقی ده‌كات به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی "تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی".

داواكاری گشتیی سوید ناوی وه‌زیره‌ عیراقیه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردبوو، به‌ڵام راپۆرته‌ هه‌واڵییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و وه‌زیره‌ عیراقییه‌ نه‌جاح شه‌ممه‌ری وه‌زیری به‌رگرییه‌ و كوشتنی سه‌دان خۆپیشانده‌ری دراوه‌ته‌پاڵ.

نه‌جاح شه‌ممه‌ری له‌ساڵی ٢٠٠٩ گه‌یشتووەته‌ سوید و له‌ ساڵی ٢٠١١ مافی په‌نابه‌رێتیی پێدراوه‌، دواتریش له‌ ساڵی ٢٠١٥ ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌وروپییه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP