Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

"زیاتر لە ٢٠٠ هەزار هەلی کار دابیندەکرێت"

عێراق

بینراو 342

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق بۆ ساڵی ئایندە زیاتر لە ۲٠٠ هەزاردەرفەتی کار لە کەرتی حکومی فەراهەم دەکات، هاوکاری مانگانە دابین دەکات بۆ گەنجان کە کاریان دەستنەکەوتوە.

سەرکەوت شەمسەدین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیوییەتی، "پێویستە دوای رێکەوتنی هەرێم و بەغداد حکومەتی هەرێم یان دەرفەتی کار بۆ گەنجانی کە کاریان دەستنەکەوتوە دابین بکات لە ئێستاوە رایبەگیەنێت، و دەرگای دامەزراندن بۆ هاوڵاتیانی کوردستان بکرێتەو".

ئە ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی، یان مووچەی بێکاری دابین بکات و چیتر بانێکو دوو هەوا قبوڵ ناکرێ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دڵنیابن غەزەبی گەنجان و هاوڵاتیانی کوردستان ناچارتان دەکات یان دەبێت سەروەتی کوردستان بۆ ئەوان بەکاربێنن یان نابێ ئێوەش بە ئاشتی بیخۆن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP