Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەرانی عێراق دووپاتدەکاتەوە

جیهان

بینراو 65

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

کنسوڵخانەی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا رایگه‌یاند، جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سیاسی، كرده‌وه‌كانی كوشتن و رفاندنی خۆپیشانده‌رانی عێراقی ئیدانه‌ كردووه‌.

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی هاوكاری ئه‌منی عێراق و ئه‌مه‌ریكا جۆن رود، جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا لە رۆژانی ٢٤ و ٢٥ی ئه‌م مانگه‌ سه‌ردانی به‌غدا و هه‌ولێری كردووه‌.

رود پشتیوانی ئه‌مه‌ریكای بۆ گه‌لی عێراق دەربڕیوە و ئیدانه‌ی رفاندنی خۆپیشانده‌ران و كرده‌وه‌كانی كوشتن و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ خۆپیشانده‌رانی عێراقی كردووه‌.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ خۆپیشاندانەکانی عێراق دژی گەندڵی و دەسڵاتدارانی ئەو وڵاتە پێیان نایە مانگی دووەمەوە و لە خۆپیشاندانەکانی عێراق زیاتر لە ٣٠٠ خۆپەشاندەر کوژراوە و بە سەدان کەسی دیکە بریندار بوون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP