Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سێ تەقینەوە لە بەغدا روویدا

عێراق

بینراو 111

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ  سێ ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌غدای پایته‌خت رویاندا و به‌هۆیه‌وه‌ نۆ كه‌س كوژران و برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كەکانی عێراق رایانگەیاند،" كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بۆمبێكی ته‌وقیتكراو و دوو ماتۆرسكیلی بۆمبڕێژكراو له‌ ناوچه‌ی شه‌عب و به‌له‌دیان له‌ شاری به‌غدا ته‌قیونه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ش كه‌س كوژران و سیانی دیكه‌ش برینداربوون".

ئاماژەشیان بەوەکردووە،" یه‌كێك له‌ ماتۆڕسكیله‌كان له‌ ناوچه‌ی شه‌عب ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و بۆمبه‌ ته‌وقیتكراوه‌كه‌ش له‌ نزیك بازاڕێكی میللیی ناوچه‌ی به‌له‌دیات بووه‌".

ئەوەشیان خستووەتەڕوو،"كه‌ ماتۆڕسكیلی دووه‌م له‌ له‌ نزیك حسه‌ینیه‌كی ناوچه‌ی شه‌هیدانی به‌یاع له‌ شاری به‌غدا بووه‌ و سه‌رجه‌میان 9 كوژراو و برینداریان لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP