Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هاوپەیمانی فەتح: ئەمەریكا گڵۆپی سەوزی بۆ هەرێم هەڵكردووە تا دەست بەسەر كەركوكدا بگرێت

عێراق

بینراو 1137

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، ئەمەریكا دوای سەردانی مایك پنسی جێگری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ عێراق، گڵۆپی سەوزی بۆ هەرێمی كوردستان هەڵكردووە تا دەست بەسەر پارێزگای كەركوكدا بگرێت و خەونی جیابوونەوە لە عێراق بهێنێتە دی.

حەنین قەدۆ پەرلەمانتاری هاوپەیمانییەكە لەلێدوانێكدا روونیشیكرده‌وه‌، سەردانی كتوپڕی مایك پنسی جێگری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هەرێمی كوردستان راگەیاندنێكی ئاشكرای ئەمەریكایە بەوەی هێزە كوردییەكان هاوبەشی واشنتۆنن لە عێراق و كار بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەكانیان دەكات.

جه‌ختیكرده‌وه‌، سەردانەكە هەڵكردنی گڵۆپی سەوز بوو بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان تا دەست بەسەر ناوچە جێناكۆكەكاندا بگرێت و خەونی جیابوونەوە لە عێراق بهێننە دی.

لەبەشێكی تری قسەكانیدا قەدۆ باسی لەوە كردووە، هێزە كوردییەكان دەیانەوێت قەیرانی خۆپیشاندانەكان بقۆزنەوە و بەپشتیوانی واشنتۆن سەرقاڵبوونی حكومەتی بەغدا بۆ جیابوونەوە و دروستكردنی دەوڵەتی كوردی بەكاربهێنن، لەبەر ئەوەی جیابوونەوە لەعێراق لە بیری دەسەڵاتدارانی هەرێم بزر نەبووە و لەكاتی گونجاو دەگەڕێنن بۆ دەستگرتن بەسەر كەركوك و بەشیكی نەینەوا و راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP