عێراق... له دوو پارێزگادا ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پشووی فه‌رمییه
عێراق
بینراو 587
پێش 2 هەفتە
خۆپیشاندانەکانی دوێنێی عێراق بووە هۆی
دروستبوونی توندوتیژی لەنیوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەراندا، بەهۆی ئەو
ئاڵۆزییانەشەوە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، بڕیاردرا له پارێزگاكانی
موسه‌ننا و زیقاریش ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بکەرێتە به پشووی فه‌رمی.
لەبەردەوامی خۆپیشاندانەکانی عێراق لە شاری
بەغداو شارەکانی دیکە، له پایته‌خت به‌هۆی توندوتیژییه‌كانه‌وه باس له كوژرانی
خۆپیشانده‌رێك و برینداربونی زیاتر له ٢٠ كه‌سی دیكه ده‌كرێت، ئه‌مه جگه له
قوربانییه‌كانی سێ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو.
له كه‌ربه‌لاش گرژییه‌كان بووه هۆی كوژرانی خۆپیشانده‌رێك
و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی دیكه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانیش له پارێزگای
موسه‌ننا، ٨٠ ئه‌ندامی هێزه‌كانیان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه برینداركراون،
دواتر پارێزگار ناچاربوه ده‌وامی فه‌رمیی له پارێزگاكه بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ
رابگرێت تا رێبگرن له هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان و ئاسایشی هاووڵاتیانیش
بپارێزرێت.
له زیقاریش به‌هه‌مانشێوه توندوتیژییه‌كان گه‌یشتنه
ئاستێك، كه پارێزگار ناچاربێت دوو رۆژ راگرتنی ده‌وامی فه‌رمی رابگه‌یه‌نێت.
له بابل-یش خۆپیشانده‌ران ویستویانه بچنه
ناو بینای هێزه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی و بیناكه‌یان گه‌مارۆداوه،
داوای ئازادكردنی خۆپیشانده‌ره ده‌ستگیركراوه‌كانیان كردوه.
له نه‌جه‌فیش هێزه ئه‌منییه‌كان ویستویانه خۆپیشاندانێكی
ده‌ره‌وه‌ی مه‌یدانی مانگرتنه‌كانی ئه‌و شاره بڵاوه‌پێبكه‌ن و به‌هۆیه‌وه پێنج خۆپیشانده‌ر
برینداربون، هێزه ئه‌منییه‌كانیش رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی چون و هاتنیان بۆ نه‌جه‌ف
داخستوه و نه‌یانهێشتوه كه‌س له ده‌ره‌وه‌ی نه‌جه‌فه‌وه بچێته ئه‌و شاره.