Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا گەیشتە عێراق

جیهان

بینراو 293

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی ئەمریکا گەیشتە عێراق، ئەوەش لە کاتی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی واڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە دژی دەسەڵات دارانی وڵاتەکانیان.

مارک مێڵی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا گەیشتە عێراق و هەر لەم هەفتەیەدا لە ۆنگرەیەکدا بەرۆژنامەنوسای راگەیاندووە،"ئێران بە نهێنی و بە ئاشکرا دوژمنکارییانە مامەڵە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیدا دەکات."

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، " ئایا لە داهاتوودا بەردەوام دەبن لەسەر ئەمە؟ نازانم، دەمەوێت بڵێم نەخێر، بەڵام بەدڵنیاییەوە لەوانەیە ئەوان بەردەوام بن."

مارک مێڵی مانگی نۆدا ئەو پۆستەی وەرگرت، یەکەمین سەردانییەتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەگەڵ هاوپەیمانانی ئەمەریکا لە ناوچەکە کۆدەبێتەوە، هەروەها رۆژی دووشەممە لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلماندا کۆبووەوە.

ئەش لە کاتێکدایە لە سەرەتای مانگی ١٠ دا خۆپیشاندانەکانی عێراق دژ بە حکومەت دەستی پێکرد و بووە گەورەترین خۆپیشاندان لەدوای رووخانی رژێمی سەدام حسێن لە ساڵی ٢٠٠٣ دا، لەلایەکی دیکەوە بۆ ماوەی پێنج هەفتەیە هاوڵاتیانی لوبنان دژی حکومەت خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن بەهۆی توڕەبوونیان لە گەندەڵی لەنێو سیاسەتمەدارانی وڵاتەکەدا.

چاودێرانی رژهەڵاتی ناوەراست و جیهانیش پێیان وایە خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەوەی ناوخۆی ئێرانیشەوە، بتوانن هەلێک بدەنە ئەمەریکا تاوەکو دەسەڵاتی ئێران لە ناوچەکەدا کەم بکەنەوە، بەڵام هۆشیاریشیانداوە لەوەی ئەم خۆپیشاندانانە لەوانەیە زیان بە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکاش بگەیەنێت.

زیاتر لە پێنج هەزار سەربازی ئەمەریکی لە عێراقدا بوونیان هەیە بەمەبەستی پشتیوانیکردنی هێزە ناوخۆییەکان، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی عێراق لەکاتی کشانەوەی ئەمەریکادا لە باکووری سوریا ڕەتی کردەوە ئەمەریکا بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە وڵاتەکەدا بمێنێتەوە.

هەروەها ترسی ئەوەش هەیە ئێران بە بەکارهێنانی هێزی سەربازی وەڵامی هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا بداتەوە لە ناوچەکەدا تاوەکو ئەو فشارانەی خراونەتە سەری بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە کەمیان بکاتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP