Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ده‌كات

کوردستان

بینراو 94

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


دوای سەردانەكەی بۆلای یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و هەردوو جێگرەكەی، سەردانی هەریەك لە كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەكەن.

لای خۆیه‌وه‌ فاروق عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١١ سه‌رۆكی هه‌رێم و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
روونیشیكرده‌وه‌، كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ تاوتوێكردنی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وه‌فدی هه‌رێمه‌ له‌ به‌غدا.

ئەمەش لەكاتێكدایە دوێنێ دڵشاد شەهاب ڕاوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە چەتری كۆكەرەوەی سەرجەم لایەنەكانی كوردستان.
وتیشی، لە كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان بڕیاری زۆر باش دراون و كۆبوونەوەكانیش بۆ یەكهەڵوێستی لایەنەكانە لەبەرانبەر دۆخی هەرێم و ناوچەكە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP