Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شادی نەوزاد: بەبڕی سێ ملیار دینار سکاڵای یاسایم لەسەر تۆمار کراوە

کوردستان

بینراو 1424

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای ئەوەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا شادی نەوزاد پەرلەمانتاری جوڵانەوەی نەوەی نوێ  رایگەیاند، هەڕەشەی  بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک گرتە ڤێدۆیی لێکراوە  لەلایەن شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەکە، ئەمەش وای لە هەریەکە لە کۆمپانیاکانی نالیا و پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند کردووە سکاڵایای یاسایی لەسەر شادی نەوزاد تۆمار بکەن.

شادی نەوزاد لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، کۆمپانیاکانی نالیا و پڕۆژەی گەشتیاری چاڤی لاند بە بڕی سێ ملیار دینار سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمار کردووم بە بیانووی ئەوەی  من سوکایەتیم بە هەریەک لەم شوێنانە كردوه‌، دوای کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە، بەڵام ئەوە دوورە لە راستییەوە و هاوڵاتیان سەردانی چاڤی لاند دەکەن به‌هۆی منه‌وه‌ چاڤی لاند نه‌شكاوه‌.

هاوکات باسی لەوە کرد، ماوەی چەندین جار لەلایەن دادگای سلێمانی داوا لە شاسوار عەبدولواحید کراوە بێت بۆ ئەوەی پەنجەمۆر لەسەر سکاڵاکەی من بکات، بەڵام ئەو نایەوێت بێت و جوابی دادگاش ناداتەوە.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌  ئەم سکاڵایانەی لەسەر شادی نەوزاد تۆمارکراوە لە دوای مانگێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە بووە، کە کۆمپانیای نالیا بەبڕی یەک ملیار دیناری عیراقی و کۆمپانیای چاڤی بە بڕی دوو ملیار دیناری عیراقی داوایان لەسەر تۆمارکردووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP