Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە هەولێر دەستبەسەر ٤٧٥ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیراوە

کوردستان

بینراو 87

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، لوموەوی پێنج ساڵی رابردوودا، دەستیانبەسەر ٤٧٥ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە، ئەمڕۆ ئەو ماددە هۆشبەرانە بەئامادەبوونی لیژنەیەکی تایبەتمەند لەناوبراون.

لە نوسراوێدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، "لیژنەیەک بۆ لەناوبردنی سەرجەم ئەو حەپ و ماددە هۆشبەرانەی لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەستیبەسەردا گرتووە پێکهێنراوە، ئەمڕۆ بەئامادە بوونی ئەو لیژنەیە ئەو ماددانە لەناوبراون".
روونیشکراوەتەوە، "سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵجونەوەی ناوچەی هەولێر، وەزارەتی تەندروستی ، فەرمانگەی ژینگەی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر " پێکهاتبوون".

ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەو ماددانەی لەناوبراون لە ماوەی پێنج سالی ڕابردودا دەستیان بەسەردا گیراوە و کەیسەکانیان لەدادگا یەکلایی کراوەتەوە کە برەکەی ٤٧٥ کیلۆگرام و ٦٦٧ گرام بووە، ئەو ماددانە لە جۆرەکانی ( تلیاک ، حەشیش، هیرۆین و کریستاڵ) بوون".

باسی لەوەشکردووە، ٨٥ هەزار و ١٢١ پارچە حەپ دەستیبەسەردا گیراوە، هەروەها ٢٩ فەردە لە داری هۆشبەر، ١٥ کارتۆن حەپی جۆراوجۆر و ٢٠ کارتۆن لە کارتۆن و قوتوی بەتاڵی دەرزی و ١١ کارتۆن لە شروبی هۆشبەر.



Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP