Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

حزبه‌كان له كێبڕكێدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای پارێزه‌ران

کوردستان

بینراو 72

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بڕیاره‌ سبه‌ی ٢٨ی تشرینی دووه‌م  هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ندیكای پارێزه‌ران  به‌ڕێوه‌بچێت، تیایدا پێنج لایه‌ن كێبڕكێ له‌سه‌ر ١٠ كورسی ئه‌نجومه‌ن ده‌كه‌ن و به‌جیاش هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆك ئه‌نجامده‌درێت.

لای خۆیه‌وه‌ ئارام گه‌ردی وته‌بێژی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، سبه‌ی كاتژمێر نۆی سه‌رله‌به‌یانی له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكی سه‌ندیكا به‌ جیا ئه‌نجامده‌درێت.

روونیشیكرده‌وه‌، تا ئێستا روونییه‌ چه‌ند كه‌س كاندیده‌ بۆ سه‌رۆك به‌ڵام له‌ ئێستادا نۆ كه‌س هه‌یه‌ ره‌نگه‌ چه‌ند دانه‌یه‌كیان بكشێنه‌وه‌.

هه‌ریه‌ك له‌ پارتی و یه‌كێتی بە لیستێكی هاوبه‌ش به‌شداری ده‌كه‌ن و یه‌كگرتوو و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و سه‌ربه‌خۆكانیش  به‌ لیستێكی هاوبه‌ش.

بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ندیكای پارێزه‌ران هه‌ریه‌ك له‌ یەكێتی و پارتی رێككه‌وتوون به‌ لیستێكی هاوبه‌ش به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كۆنگره‌ی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان بكه‌ن به‌ناوی لیستی برایه‌تی پارێزه‌ران و یه‌كگرتوو و گۆڕان و كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی سه‌ربه‌خۆ ده‌چنه‌ ناو ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وە.

هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌شێوازی لیستی داخراو ده‌بێت  له‌سه‌ر ئاستی پارێزه‌رانی پارێزگەكانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و كه‌ركو ك، له‌و كۆنگره‌یه‌دا نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا هه‌ڵده‌بژێردرێن. ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌كه‌ن پێویسته‌ تاوه‌كو سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٩ په‌یوه‌ندیان به‌ سه‌ندیكاوه‌ كردبێت و پاره‌ی خانه‌نشینی ساڵانه‌شیان دابێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP