Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزیری كشتوكاڵ: بەرھەمی ناوخۆ دەكەینە بنەمایەكی گەورە لە بازاڕەكان

کوردستان

بینراو 90

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزیری كشتوكاڵی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئێستا بەروبوومی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان لە ھەموو وەرزەكان ھەیە و ھەوڵدەدەین بەروبومی ناوخۆ بكەینە بنەمایەكی گەورە لە بازاڕەكان.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی ھەرێمی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لە سێیەمین پێشانگای كشتوكاڵی لە كەلار رایگەیاند، لە ھەموو وەرزەكانی ساڵ بەروبومی ناوخۆییمان ھەیە، ئەوەی ئەمڕۆ بینیم لەم ناوچەیەدا ھەموو بەرھەمێك كە پێویستە لە وەرزی زستان ھەیە، ئەوەش پیشانی دەدات كە ئێمە بەرھەمی خۆماڵی دەكەینە بنەمایەكی گەورە لەناو بازاڕەكان، لە ھەمانكاتدا دەست بكەین بە كۆگا كردنی ئەو بەرھەمانەی لە وەرزەكانی دیكە نییە
.
وتیشی، "وەك وەزارەتی كشتوكاڵ پشتیوانی كردنەوەی ئەو پێشانگایە و جوتیاران دەكەین كە بەروبوومەكانیان نمایش كردووە

بێگەرد تاڵەبانی، ئاماژەی بەوەشكرد،"جوتیارەكانمان وردە وردە كار دەكەن بۆ بەرھەمھێنانی بەروبوومی ھەمە چەشن

ئەمڕۆ سێیەمین پێشانگای كشتوكاڵ لە كەلار بەڕێوەدچێت، كە تێیدا بەروبوومی خۆماڵی جوتیارانی ناوچەكە نمایش دەكرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP