Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

په‌رله‌مانتارێك بۆ حكومه‌ت: بۆچی تا ئێستا سندوقی داهاتی نەوت و گاز دروستنەکراوە؟

کوردستان

بینراو 55

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

پەرلەمانتارێکى نەوەى نوێ سەبارەت بە سندوقی داھاتی نەوت و گاز پرسیار لە حکومەت دەکات کە بۆچی سەرباری دەرچوونى یاساکەى لە ساڵی ٢٠١٥، بەڵام تا ئێستا سندوقەکە دروستنەکراوە.

کاوە عەبدولقادر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاندووە، "دامەزراندنی سندوقی کوردستان بۆ داھاتە نەوتی و گازییەکان ھەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ شەفافیەت لە داھاتی نەوت و گاز کە تا ئێستا دانەمەزراوە، ھەر بۆ ئەو مەبەستە لەڕێگای سەرۆکایەتی پەرلەمان پرسیارم ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کرد کە :

بۆچی تا ئێستا ئەو سندوقە دانەمەزراوە؟ ئایا ھیچ وادەیەک دانراوە بۆ دروستکردنی ئەم سندوقە؟"

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت " لە ساڵی ٢٠١٥ یاساکە دەرچووە و پێویست بوو لە ماوەی ٩٠ ڕۆژ ئەو سندوقە دابمەزرێنێت، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا نەکراوە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP